سەردێڕ:

داواکاریەکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو گرفت بۆ مووچە درووستدەکات

AM:11:46:09/08/2025

12356 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا داواکارییەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی بۆ گۆڕانکاری لە رێککەوتنی نەوت و مووچە رەتکردەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی ئابی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، حکومەتی عێراق داواکارییەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی بۆ گۆڕانکاری لە رێککەوتنی نەوت و مووچە رەتکردەوە، کە بە پێی داواکارییەکە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو داوایکردبوو، داهاتی ناخۆ بە بڕێکی کەمتر رادەستی بەغدا بکرێت و پێشنیازیشی کردبوو کە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ماوەیەک دوابخرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو، هێشتا نەوتی رادەستی سۆمۆ نەکردووە، تا مووچە لە بەغداوە خەرجبکرێت و پابەندی رێککەوتنەکەی نێوانیان نەبووە و تا ئێستاش ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی رادەست نەکردووە. 

نەک هەر ئەوە، رێگەشی نەداوە بەغدا لێکۆڵینەوە لە داهاتی ناوخۆ بکات، هەرچەندە لە کۆتا لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ بەغدا باسکراوە.

لە ماوەى ١٠٠ رۆژیشدا مووچەخۆرانی هەرێم تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە و لە دۆخێکی خراپدان و کەسابەت و بازاڕی کاسبکاران نزیکە لە پەککەوتن، بەڵام حکومەتى ماوەبەسەرچوو باکی نییە.













گەلەری