AM:10:26:09/08/2025
4548 جار خوێندراوەتەوە
٤٠ رۆژە موچەى مانگی شەش دواکەوتووە و تا ئێستاش حکومەتى ماوەبەسەرچوو پابەند نەبووە بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆو و دەڵێت، تا بەغدا مووچە خەرجنەکات، ١٢٠ ملیارەکە رادەست ناکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٩ـی ئابی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی کە لە ١٧ـی مانگی رابردوو حکومەتى ماوەبەسەرچوو واژۆی لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ بەغدا کرد لەسەر مووچە و نەوت و داهات، کە تیایدا رازی بوو بە رادەستکردنی مانگانەى ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، دواتر بەغداش مووچەى مانگی پێنجی نارد.
بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا هیچ برە نەوتێکی
رادەست نەکردووە و تەنها یەک جار ١٢٠ ملیار دیناری رادەستکردووە و دەڵێت، تا بەغدا مووچە خەرجنەکات ١٢٠ ملیارەکە
رادەست ناکەن.
نەک هەر ئەوە، بەڵکو دەیەوێت ئەو بڕە داهاتەش کەمبکاتەوە کە بە بەغدای دەدات و رێگەشی نەداوە بەغدا لێکۆڵینەوە لە
داهاتی ناوخۆ بکات، هەرچەندە لە کۆتا لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ بەغدا باسکراوە.
لە ماوەى ١٠٠ رۆژیشدا مووچەخۆرانی هەرێم تەنها یەک
مووچەیان وەرگرتووە و لە دۆخێکی خراپدان و کەسابەت و بازاڕی کاسبکاران نزیکە لە پەککەوتن،
بەڵام حکومەتى ماوەبەسەرچوو باکی نییە.