سەردێڕ:

وەزیری نەوتی سوریا بۆ پرسی هەناردەکردنەوەى نەوت سەردانی عێراق دەکات

AM:09:43:09/08/2025

1288 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى نەوتى سوریا دەڵێت، بەم نزیکانە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەى نەوتى عێراق لەرێگەى بۆری بانیاسەوە سەردانی بەغدا دەکات، دەشڵێت، ئەگەر ئەو بۆریە نۆژەن بکرێتەوە، توانای هەناردەکردنی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا هەیە.


ئەمڕۆ شەممە ٩ـی ئابی ٢٠٢٥، محەمەد بەشیر، وەزیری نەوتی سوریا بە میدیا عێراقییەکانی وت، بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکات سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی کەرکوک – بانیاس، ئامانج لەم سەردانەی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی راستەوخۆیە بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لە پاڵاوگەکانی حومس و بانیاس یان هەناردەکردنی راستەوخۆی نەوتەکە.

باسی لەوەشکرد، تێچووی سەرەتایی خەمڵێنراو بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکە کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا زیانی پێگەیشتووە و لەو کاتەوە پشتگوێ خراوە، لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٦٠٠ ملیۆن دۆلاردایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆرییەکە لە ساڵانی ١٩٥٠ دروستکراوە و لە ساڵی ١٩٥٢ دەستی بە کار کردووە، درێژییەکەی نزیکەی ٨٠٠ کیلۆمەترە و توانای هەناردەکردنی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا هەیە.













گەلەری