سەردێڕ:

ئەمریكا زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی ترەمپ و پوتن ئاشكرا دەكات

AM:12:00:07/08/2025

2416 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی ئەمریكا دەڵێت، سەرۆکی رووسیا دەیەوێت لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، سەرۆكی ئەمریكاش بۆ هەر چەشنە دیدارێك لەگەڵ پوتن و زێلێنسكی، ئامادەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ـی ئابی ٢٠٢٥، كارۆلین لێڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، ئەگەری هەیە كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بەڕێوەبچێت.
وتیشی، ئەمڕۆ، ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس بڵاویكردەوە، دیدارەكەی ستیڤ ویتكۆڤ، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ سەرۆكی رووسیا، ئەرێنی بووە و بەرەوپێشوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە.
كارۆلین لێڤیت ئاشكرایكرد، رووسەكان رایانگەیاندووە كە خوازیاری دیدارن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاش بۆ هەر چەشنە دیدارێك لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین و ڤلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، ئامادەیە لەپێناو كۆتایی هاتنی جەنگ لە ئۆكراینا و گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی.













گەلەری