سەردێڕ:

لە سنووری بەردەڕەش چوار هاوڵاتی خنکان

AM:08:46:04/08/2025

2604 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی ئاکرێ دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووبارێکی گوندی قەیماوە لە سنووری بەردەرەش، چوار کەس لەکاتی مەلەکردندا خنکان.


ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ بڵاویکردەوە، لە رووباری حازر لە سنووری گوندی قەیماوە لە بەردەڕەش، چوار هاوڵاتی لەکاتی مەلەکردندا خنکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٠ ساڵە و تەرمەکانیان لە ئێستادا دەرهێنراوە و رەوانەی پزیشکی دادی کراون، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

 













گەلەری