سەردێڕ:

سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم: پلانمان هەیە لە داهاتوو ئاوی ئاوەڕۆ بەکاربهێنینەوە

PM:06:20:03/08/2025

1432 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم وتی، کێشەی کەم ئاوی هەیە و هەوڵدەدەن چارەسەری بکەن و دەشڵێت، پلانیان هەیە لە داهاتوو ئاوی ئاوەڕۆ بەکار بهێننەوە بۆ پشتێنەی سەوزی و ئاودانی کشتوکاڵ و سەوزاییەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ـی ئابی ٢٠٢٥، کاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم لە ناڤینی ئێن ئاڕ تیدا وتی، پلانمان هەیە لە داهاتوو ئاوی ئاوەڕۆ بەکاربهێنینەوە.

بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم باسی لەوەشکرد، رێگە بە بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی نادەن بۆ یەکە نیشتەجێبووەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانیان هەیە لە داهاتوودا ئاوی ئاوەڕۆ بەکار بهێننەوە بۆ پشتێنەی سەوزی و ئاودانی کشتوکاڵ و سەوزاییەکان.

هاوکات وەزارەتی شارەوانی هەرێمیش دەڵێت، رۆژانە هەر كەسێك بە تێكڕا پێویستی بە ٢٥٠ لیتر ئاو هەیە، كەچی لە هەرێمی كوردستاندا، بە تێكڕا رۆژانە سەرووی ٤٠٠ لیتر ئاوی بەرهەمهێنراو پێشكەش بە هەر تاكێك دەكرێت.













گەلەری