PM:05:04:03/08/2025
1460 جار خوێندراوەتەوە
دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ فەرمانبەرێک دەرکرد کە لە بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی رهسافە کاردەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ـی ئابی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر فەرمانبەرێکدا سهپاند کە لە بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی رهسافە کاردەکات بە تاوانی گەندەڵی.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە، حوکمی سزادراوەکە بەپێی بڕگەکانی ماددەی ٣١٦، بەشی یەکەمی یاسای
سزادان و بەپێی ماددەکانی ٤٧ و ٤٨ و ٤٩ـی یاسای سزادان دەرچووە.
گەندەڵی لە
عێراقدا کێشەیەکی قوڵ و بەربڵاوە کە کاریگەری لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی
سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی هەیە، عێراق لە ریزبەندی بەرزی گەندەڵترین وڵاتانی
جیهاندایە، ئەوەش تەحەددایەکی گەورەیە بۆ گەشەپێدان و سەقامگیری دروستكردووه.