PM:04:17:03/08/2025
908 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شنگال هاوخەمی خۆمان بۆ ئێزدییەکان دووپاتدەکەینەوە و هیوادارین بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان".
ئەمڕۆ یەكشەممە ٣ـی ئابی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شنگال، بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆیان بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانیان دووپاتدەکەنەوە.
ئاماژەی
بەوەشكرد، ئەم تاوانە دڕندانەیە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدرا،
لاپەڕەیەکی رەشی مێژووی مرۆڤایەتییە و هەرگیز لە یاد ناچێت و هیوادارن ئێزدییەکان
بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و بەو ئازیزانەیان شادببنەوە کە لە
کاتی روودانی کارەساتەکەوە تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.