PM:06:01:19/07/2025
1636 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی یەکێتی باسی لەپەرۆشی یەکێتی کرد، لە چارەسەرکردنی گرفت و ئاستەنگەکانی هەرێم و بەغدا، دەشڵێت، "بە یەکڕیزی و یەکوتاری دەستکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان بەدەستدەهێنین".
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی دوای کۆبوونەوەی ناوخۆی حزبەکەی رایگەیاند، یەکێتی بەپەرۆشە بۆ چارەسەری گرفت و ئاستەنگەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
جێگری سەرۆکی
یەکێتی باسی لەوەشکرد، "بەیەکڕیزی و یەکوتاری دەتوانین دەسکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان
بەدەستبهێنین".