PM:04:14:19/07/2025
1292 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، پێویستە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.
ئەمڕۆ ١٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم وتی، پێویستە حکومەتی عێراقی فیدراڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و لە زووترین کاتدا هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نۆ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
ئەنجامدراوە و تا ئێستا نە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردراون نە کابینەی
نوێی حکومەتی هەرێم پێکهێنراوە.