سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

PM:10:54:17/07/2025

4032 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لەسەر رێگای دەربەندیخان ـ زەڕایەن رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمی چوار هاوڵاتی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ کە لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە، دواتر یەکێک لە بریندارەکانیش گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان ـ زەڕایەن چوار کەس گیانیان لەدەستدا، دوو کەسی تریش برینداربوون.

چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمی چوار هاوڵاتی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ کە لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکان دوو ژن و پیاوێک و منداڵێکن کە سەرنشینى مەلیکەکە بوون، یەکێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، درەنگانی شەو گیانیلەدەستدا. 
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى جۆری مەلیکە و ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگردا روویداوە.














گەلەری