AM:10:46:01/07/2025
1864 جار خوێندراوەتەوە
خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دژی پڕۆژەی کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو گردبوونەوە دەڵێن، ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ ئەواندا کراوە بەزۆر بەسەریاندا سەپێنراوە، باس لەوەش دەکەن نرخی کارەبای پڕۆژەکە زۆر گرانە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دژی پڕۆژەی کارەبا گرانەکە گردبوونەوە ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ ئەواندا کراوە دەڵێن، بەزۆر بەسەریاندا سەپێنراوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، نرخی کارەبای پڕۆژەکە زۆر
گرانە و لە بەرژەوەندی هاوڵاتییاندا نیە، دەشڵێن بە کوژانەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان
نزیکەی ٣٠ هەزار کەس بێکار دەبن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی دیاریکردنی نرخی
مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبوونەتەوە و نرخی ئهمپێری كارهبای مۆلیدهی ئههلی گهڕهكهكانی سلێمانیان دیارکرد کە لە نێوان حەوت هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ نۆ هەزار دینارا و
دەشڵێت، ئەو مۆلیدانەی دەکەونە سنووری پڕۆژەی رووناکی پێویستە پارەی مۆلیدەکانیان
پاکتاو بکەن چونكە چیتر مۆلیدەكانیان كارناكەن.