سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەسەر كۆبوونەوەكەی نێوان هەرێم و عێراق

PM:10:12:28/06/2025

4852 جار خوێندراوەتەوە

شاندە تەکنیکیەکەی بەغدا لە هەرێم کۆتاییان بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو هێنا و راپۆرتی خۆیان لەسەر خەرجی و داهاتەکان ئامادە کرد، بڕیاریشە سبەی یاخود دووسبەی شاندە باڵاکەی عێراق بێنە هەرێم پرسی نەوتی هەرێم و مووچە یەکلای بکەنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، شاندە تەکنیکیەکەی بەغدا لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم چەند داواکارییەکیان هەبووە لەوانە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی، وتیشی لە کۆبوونەوەکان لێکتێگەشتنی باش بووە و چاوەڕێن لەگەڵ شاندە باڵاکەی عێراق بگەنە ئەنجامێکی باش و کێشەکان چارەسەر بکرێن.

سەبارەت بە وادەی هاتنی شاندە باڵاکەش، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، سبەی یاخو دووسبەی دێنە هەرێم و دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە بۆ چارەسەرکردنی کیسەی نەوت و مووچە، وتیشی بڕیارە رۆژی دووشەممە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆببنەوە، تەوەری سەرەکیش پرسی رادەستکردنی نەوتی هەرێمە بە سۆمۆ.

دەشڵێت، بەغدا بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی وتووە نەوت رادەستی سۆمۆ بکەن تا مووچە بنێرن.

چاوگێکیش ئەوەی بە ئێن ئار راگەیاندووە، ئەگەر نەوت رادەستبکرێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو خەرجکردنی موچەی مانگەکانی پێنج و شەش یەکلای دەکرێتەوە و بەپێی زانیارییەکانیش هەرێم داوایکردووە ١١٥ هەزار بەرمیل نەوتیان پێبدرێت و لە ناوخۆدا بەکاربهێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی ٦٠ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و بەهۆی سەرپێچییەکانی هەرێمەوە، بەغدا ناردنی مووچەی راگرتووە بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادە نەبوو لە داهاتی ناوخۆ مووچە دابەشبکات.













گەلەری