PM:09:01:28/06/2025
1416 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکات و سەرۆکایەتی هاوپەیمانییەتییەك دەكات كە ٤٧٠ كاندید لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوپەیمانییەتێكی بۆ بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێكهێناوە و سەرجەم رێكارەكانی بەشداریكردنیشی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن تەواوكردووە.
ئاماژەیان بوەشکردووە، سەرۆک وەیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی
عێراق سەرۆكایەتیی هاوپەیمانیەتییەك دەكات بەناوی (هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و
گەشەپێدان)، كە ٤٧٠ كاندید لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق لەخۆدەگرێت و خۆیشی لەسەر
پارێزگای بەغدا كاندید دەكات.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراق بە رێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن وتی، ئامادەکارییان کردووە و
رێکارەکانیان دەستپێکردووە.