سەردێڕ:

ئێران بەشێکی ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی گەشتەکاندا کردەوە

PM:07:26:28/06/2025

1164 جار خوێندراوەتەوە

ئێران بەشێكی ئاسمانی خۆی بەرووی هێڵە ئاسمانییە بیانییەکاندا کردەوە، بەڵام لە پێنجەمین رۆژی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، گەشتە ئاسمانییەکان لە زۆر ناوچەی وڵات و بەتایبەت تاران بە وەستاوی مانەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا)، مەجید ئەخەوان، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ئەو ئێران وتی، ئێستا ئاسمانی ناوەند و رۆژئاوای ئێران کراوەتەوە، بەڵام تەنها بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکانە.

رۆژی چوارشەممە، گەشتە ئاسمانییەکان وردە وردە دەستیان پێکردەوە، بەڵام لە بەشی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا سنووردار کران لە کاتێکدا لە ناوچەکانی دیکەدا بە وەستانی مانەوە، بەتایبەتی لە تارانی پایتەخت کە هەردوو فڕۆکەخانەکەی بە داخراویی ماونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئاسمانی ئێران لە ١٣ـی ئەم مانگە بە تەواوی داخرا و تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوی گەشتە ئاسمانیەكان لە وڵاتدا رانەگەیەندراوە.













گەلەری