وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، پلانیان هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی فرۆشگاكانی دابینكردنی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێلەكان لەسەرتاسەری وڵات و دەشڵێت، خواست لەسەر غاز بۆ ئۆتۆمبێل زیادیكردووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، رافد سادق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق وتی، پلانیان هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی فرۆشگاكانی دابینكردنی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێلەكان لەسەرتاسەری وڵات.
دەشڵێت، خواست لەسەر غاز بۆ ئۆتۆمبێل زیادیكردوە و كۆی گشتی بڕی دابینكراوی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئایار زیاتر لە ١٥٨ ملیۆن لیتر بووە.
باسی لەوەشکرد، كۆمپانیاكە پلانی هەیە بۆ
زیادكردنی ژمارەی وێستگەی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێل، بەمنزیكانەش دوو وێستگەی
نوێی غازی شل لە دیوی كەرخ و رەسافەی بەغدا دادەمەزرێنن.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی نرخە كەمەكانی و ئەدای
كارامەیی، زیادبوونی متمانەی هاوڵاتییان بە کارەکانی، مانگانە ژمارەی
بەكارهێنەرانی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێلەكان لە زیادبوندایە.
هاوکات، كۆمپانیاكە
چوار جۆر سوتەمەنی بۆ هاوڵاتییان دابین دەكات، لەوانە بەنزینی سوپەر، بەنزینی باش،
بەنزینی نایاب، غازی سروشتی شل بۆ ئۆتۆمبێل.