سەردێڕ:

حکومەتی عێراق لە رێگەی پرۆژەیەکەوە هەزار مێگاوات کارەبا زیاد دەکات

PM:02:42:28/06/2025

1440 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کارەبای عێراق وتی، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی خۆری بەسڕە کە لەگەڵ تەواوبوونیدا هەزار مێگاوات کارەبا لە تیشکی خۆرەوە دابیندەکات و بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە دادەندرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، زیاد عەلی، وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، پڕۆژەی خۆری بەسڕە لەسەر رووبەری نۆ هەزار دۆنم دادەمەزرێندرێت و نزیکەی دوو ملیۆن تەختەی وزەی خۆر لەخۆدەگرێت.

دەشڵێت، پڕۆژەکە بەسەر چوار یەکەی بەرهەمهێناندا دابەش کراوە و توانای بەرهەمهێنانی گشتی دەگاتە هەزار مێگاوات کارەبا.

باسی لەوەشکرد، پرۆژەکە یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکانی وزەی نوێبوونەوە لە عێراق و یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی گازەکان و باشترکردنی ژینگە، هاوکات یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا.













گەلەری