سەردێڕ:

تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی هەرێم دەستیپێکرد

PM:02:12:28/06/2025

1392 جار خوێندراوەتەوە

خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، بەبەشداریی حەوت هەزار و ٨١٣ خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان دەستیپێکرد.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، پرۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە ١٤ سەنتەری زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم دەستیپێکرد و تا جواری تەمموزی ئەمساڵ، بەیانیان و ئێواران بەردەوامدەبێت.

دەشڵێت، ٦٩٠ بەشداربوو لە ئاستی (Beginner) و هەزار و ٩٥٠ بەشداربوو لە ئاستی (Elementary) و سێ هەزار و ٧١٨ بەشداربوو لە ئاستی (Intermediate) و هەزار و ٤٥٥ بەشداربووش لە ئاستی (Advanced) بەشدارن لە تاقیکردنەوەکان، بەمەش کۆی گشتیی بەشداربووان لە هەر چوار ئاست بریتییە لە حەوت هەزار و ٨١٣ بەشداربوو.

وتیشی، ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانى ئینگلیزی برییتییە لە هەڵسەنگاندنى بەشداربووان لە دواى بەشداریکردنیان لە ئاستە جیاجیاکانی خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی و وەرگرتنی نازناوی زانستی و خوێندنی باڵا /ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە.













گەلەری