سەردێڕ:

١١ ساڵە چەند وەبەرهێنەرێک لە کەرکوک پارەی پڕۆژەکانیان پێ نەدراوەتەوە

PM:01:32:28/06/2025

968 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی ١١ ساڵە چەند وەبەرهێنەرێک لە کەرکوک دوای ئەنجامدانی پرۆژەکانیان پارەکانیان پێ نەدراوەتەوە و یەکێک لە وەبەرهێنەرەکان دەڵێت، چوار وەبەرهێنەرن و بڕی ٧٦٥ ملیۆن دینیاریان لەلای حکومەتی ماوەبەسەرچوو ماوە و پێی نەداونەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ١١ ساڵە چەند وەبەرهێنەرێک لە شاری کەرکوک حکومەتی ماوەبەسەرچوو پارەی پڕۆژەکانیانی پێ نەداونەتەوە.

یەکێک لە وەبەرهێنەرەکان بە ئێن ئاڕ تی وت، ژمارەیان چوار وەبەرهێنەرە و ٧٦٥ ملیۆن دیناریان لەلای حکومەتی ماوەبەسەرچووە.

باسیان لەوەشکردووە، بەبێ هیچ پاساوێک حکومەتی ماوەبەسەرچوو پارەکانیانی داوە بە بانکێک و تا ئێستا پێی نەداونەتەوە.













گەلەری