سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا

AM:10:26:28/06/2025

6968 جار خوێندراوەتەوە

لە ناوچەیەکی قەدەغەکراوی کوێستانەکانی برادۆست، میـن بە هاوڵاتییەکدا تەقییەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کوێستانەکانی سەروکە، کە ناوچەی قەدەغە کراوی ئەمنیـە لە سنوری برادۆست، گەنجێک لە کاتی شوانیدا بەر مین کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

چاوگەکە وتیشی، گەنجەکە دوو مانگی رابردوو گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدابوو، پیشەی شوان بوو. 

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سۆرانە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

 


کەریم کەیفی-سۆران













گەلەری