سەردێڕ:

ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

AM:09:41:28/06/2025

1652 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار – رزگاری، بەرامبەر ئیدارەی گەرمیان، ماتۆڕسکیلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانلەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کاتژمێر سێ و نیوی بەرەبەیانی، ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە لە کەلارەوە بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری رۆیشتووە، لە بەرامبەر ئیدارەی گەرمیان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە وتیشی، ئەوکەسەی گیانیلەدەستداوە، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣یە و دانیشتووی گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلارە و پیشەی کاسبە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە.

باسی لەوەشکرد، تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.















گەلەری