سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک برینداربوو

PM:10:58:27/06/2025

1440 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لەسەر دوو سایدی رێگای سپیلک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW خۆی كێشاوە بە گادرێلی رێگاكەدا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران وتی، لەسەر رێگای سپیلک رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بووەهۆی برینداربوونی کەسێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلێکە لە جۆری BMW بووە لە رێگا لایداوە و خۆی كێشاوە بە گادرێلی رێگاكەدا و تیمەكانی هاتووچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوەكە دەستپێكردووە.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داوای لە شۆفێران کرد پابەندی خێرای دیاری کراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.













گەلەری