سەردێڕ:

ئەو مێردمنداڵەی لە زێی گەورەدا خنکا ناسنامەکەی ئاشکراکرا

PM:07:46:27/06/2025

2604 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، تیمی ژێرئاو کەوتنی خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتییان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لە ناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات، دواتر تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان تەرمی هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی خەبات دەربهێننەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر وتی، دوایی نیوەڕۆ کاتژمێر ٣ و ٢٠ خولەک تیمی ژێرئاو کەوتنی خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتییان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لە ناو ئاوی زێی گەورە لە سنوری خەبات.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان تەرمی مێرمنداڵێکی کوردی دانیشتووی خەبات دەربهێننەوە، کە تەمەنی ١٦ ساڵە و پیشەی کاسبە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر تیمی ژێر ئاو کەوتنی خەبات وتی، تەرمی کەسێکیان لە ناو زێی گەورەدا دەرهێناوە، کە تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نییە و کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە نادیارن.













گەلەری