بازرگانی عێراق دەڵێت، بڕیاریدا ٥٠٠ ملیار دیناری دیکەش وەك شایستە بۆ جوتیاران خەرج بكرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق بڵاویكردەوە، دەستكراوە بە پێدانی گوژمەی سێیەمی شایستەكانی جوتیاران بۆ بە بازاڕکردنی گەنمەكانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٥، بە دابینكردنی بڕی ٥٠٠ ملیار دینار.
وتيشى، ئەو بڕە
پارانەی کە دەست بە دابەشكردنیان كراوە، شایستە داراییە جێگیركراوەكانی جوتیارانە و
لەلایەن کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە پەسەندکراون و نێردراون بۆ وەزارەتی
دارایی بۆ خەرجکردنيان، کە راستەوخۆ بەبێ هیچ دواکەوتنێک دەخرێنە سەر هەژماری
جوتیاران.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت،
حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی بازرگانی عێراق وتی، تا
ئێستا سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی عێراق وەرگیراوە و هەوڵ دەدەن
تەواوی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ وەربگرن، کە هەروەک پێشبینی دەکەن بەرهەمی ئەمساڵی
گەنم زیاتر بێت لە چوار ملیۆن تۆن.