AM:11:42:27/06/2025
1268 جار خوێندراوەتەوە
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له پەرلەمانی عێراق دەڵێت، رێنمایی نوێ بۆ سزای توندی ئه‌و كه‌سانه ئاڕاسته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت كه له رێگه‌ی ته‌قه‌مه‌نیه‌وه له روبار و ده‌ریاچه‌كان راوە ماسی ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق بڵاویکردەوە، به‌كارهێنانی مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی بە مەبەستی راوە ماسی له روبار و ده‌ریاچه‌كاندا، دیارده‌یه‌كی نه‌رێنییە بۆ سەر ناوچەکە و مه‌ترسی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ژینگه‌ی ئاوی درووست ده‌كات، ماسیگره‌كانیش بەم کارە ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
وتیشی، رێنمایی
فه‌رمی بۆ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌رچووه، كه
پێویسته رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌سێك بگرنه‌به‌ر كه ئه‌م شێوازە
راوکردنە به‌كاربهێنێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ته‌قه‌مه‌نی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه
و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگیرێته‌به‌ر.
شایەنی باسە،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه دوێنێ پێنجشه‌ممه بڵاویکرەوە کە بەهۆی
بەکارهێنانی تەقەمەنی بە مەبەستی راوەماسییەوە، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە و
چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.