سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە؛ گەیشتە چەند؟

AM:08:22:27/06/2025

1056 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٥ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ئێوارەی هەفتەی رابردوو، ئێران هێرشی موشەکی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتی قەتەر.

دواتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، سوپاسی ئێران دەکەن پێش هێرشکردنەکە ئاگاداری کردوونەتەوە، دواتریش رایگەیاند، ئێران و ئیسرائیل بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر ئاگربەستیان کردووە.













گەلەری