PM:11:14:26/06/2025
1860 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک بڵاویکردەوە، داخستنی سەرجەم پەیمانگا بێ مۆڵەتەکان و قەدەغەکردنی وانەبێژی تایبەت لە شارەكەدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەنسوور مەزری سەلوم، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک، بە میدیا عێراقییەکانی وت، بەپێی ئەو رێنماییانەی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە دەرچووە، لیژنەکانی پشکنین بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی لە سەرجەم گەڕەکەکانی كەركوك بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیكاران و ئەو پەیمانگا و ناوەندە پەروەردەییانەی کە بێ مۆڵەتن.
وتیشی، ژمارەی
قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکانی کەرکوک کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە لە ٢٠٠
قوتابخانەی تێپەڕاندووە، لیژنەکانی پشکنین چاودێری سەرجەم دامەزراوە
پەروەردەییەکان دەکەن لە رووی پابەندبوونیان بە رێنماییە پیشەییەکانەوە.
دەشڵێت، ئەو
رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر، ئامانجیان باشترکردنی پرۆسەی خوێندن و رێگریکردنە لە
وانەوتنەوەی هەڕەمەکی، بە تایبەتی لەناو گەڕەکەکاندا.