وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڵاویکردەوە، پێنج هه‌زار و ٩٠٠ زیندانی له دوای ده‌رچوونی یاسای لێبوردنی گشتییەوە ئازادکران، دەشڵێت، لیژنەی تایبەت لە زیندانەکاندا بۆ پێداچوونەوەی تۆمار و دۆسیەی ئەو کەسانە دانراوە کە یاساکە دەیانگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، موراد ساعدی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دادی عێراق وتی، له دوای ده‌رچوونی یاسای لێبوردنی گشتییه‌وه، پێنج هه‌زار و ٩٠٠ زیندانی ئازاد كراون.
وتیشی، ئامانجی
میكانیزمه‌كه ئاسانكارییه بۆ رێكاره‌كانی ئازادكردن و دووركه‌وتنه‌وه له ئاسته‌نگه‌كان،
به‌و پێیه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق جێبه‌جێكراوه، له ناوچه‌كانی باكووره‌وه ده‌ستپێده‌كات
و درێژده‌بێته‌وه بۆ باشوور.
باسی له‌وه‌شكرد،
وه‌زاره‌تی داد رێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی
زیندانیكراوان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌ناو زیندانه‌كان پێكهێنراوه بۆ پێداچوونه‌وه
به تۆمار و دۆسیه‌كانی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه یاسای لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌ی ناوه‌ند و راسته‌وخۆ له ناو زیندانه‌وه ئازاد
بكرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات ره‌وانه‌ی به‌شی گشتی بكرێت.
یاسای لێبوردنی گشتی لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەرکراوە.