پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری ماوەت ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە ١٠٠ دۆنم دۆنم پووش و باخی هاوڵاتیان سووتاوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە گوندی باناڵێ سەر بە سنووری ماوەت، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک کەوتەوە.
وتیشی، ئاگرەکە بووە
هۆی سووتانی نزیکەی ٩٠ دۆنم لە پووش و پاوان و نزیکەی ١٠ دۆنم لە رەز و باخی
گوندەکە.
دەشڵێت،
دەستبەجێ بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت گەیشتە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری
تیمی بەرگریی شارستانی و گوندنشینان توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
باسی لەوەشکرد، لێکۆڵینەوە
بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە.