سەردێڕ:

شاندێکى باڵای عێراق بۆ پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم سەردانى هەولێر دەکات

PM:04:22:26/06/2025

3772 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵا لە حکومەتی عێراقەوە، بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، سەردانی هەولێر بکات، دەشڵێت، بڕیارە جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەشداربێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێکی فەرمی بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە شاندێکى باڵای حکومەتى عێراق سەردانى هەولێر بکات، کە لە وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی عێراق پێکدێن هەروەها، کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیای باکوور بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە فوئاد حسێن، جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە ناو شاندەکەدا بەشداری کۆبوونەوەکە بێت.
باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەری سەرەکی دەکرێت، یەکەمیان هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، دووەم پرسی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.














گەلەری