PM:04:03:26/06/2025
2220 جار خوێندراوەتەوە
پسووڵەی خۆراكی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، تەنها چەند رۆژێكتان ماوە خێرا پسووڵەی خۆراك پڕ بكەنەوە. هاوکات داواش لە هاوڵاتییان دەکات ئەگەر خێزانێك دەناسن كەسانی پیر و پەككەوتە و نەخۆشیان هەیە، نەشارەزان لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراك، وەك ئەركێكی مرۆڤدۆستانە با ئاگاداریان بكەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەر دەتانەوێت بێبەش نەبن لە بەشە خۆراکی مانگانە، چەند رۆژێكتان ماوە بەخێرایی پسووڵەی خۆراك پڕ بكەنەوە.
ئاماژە بەوەش
كراوە، پەلە بكەن لەخۆ تۆماركردنتان لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراك، رۆژی
پێنجی مانگی تەمموز دوایین وادەیە بۆ ئەو پرۆسەیە.
هاوکات روونیکردووەتەوە،
داوایەك بۆ ئەو كەسانەی ئەگەر خێزانێك دەناسن كەسانی پیر و پەككەوتە و نەخۆشیان
هەیە، نەشارەزان لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراك، تكایە وەك ئەركێكی
مرۆڤدۆستانە با ئاگاداریان بكەنەوە و سەردانیان بكەن و ناویان لە پرۆسەی
بەئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراك داخڵ بكەن، ئەمەش لەخۆیدا ئەركێكی نیشتمانییە و
جێگەی دەستخۆشییە بۆ ئەو كەسەی بەم كارە هەڵدەستێت.