سەردێڕ:

عێراق خزمەتگوزاری نوێ‌ بۆ كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك زیاد دەکات

PM:09:40:25/06/2025

2592 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی ئەلیکترۆنی خۆراک راگەیاند و دەڵێت، خزمەتگوزاری نوێ‌ بۆ كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك زیاد دەكرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانیان ئەنجامداوە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی كارتی خۆراكی ئەلیكترۆنی، كە چەندین خزمەتگوزاری نوێ لەخۆ دەگرێت لەوانە، گواستنەوە و كوژاندنەوە و زیادكردن و لابردنی بلۆك.

وتيشى، شێوازی پارەدانی بەشەخۆراک وەك رسومات، بەم زووانە لە خزمەتگوزارییەکاندا زیاد دەبێت، تاوتوێی چارەسەركردنی ئەو هەڵانەش كراوە كە لە كاتی نوێكردنەوەی كارتی بەشەخۆراك روویانداوە و دڵنیایی دەدات كە ئەو هەڵانە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی چارەسەردەكرێن.













گەلەری