سەردێڕ:

بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

PM:08:36:25/06/2025

1260 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر دەڵێت، سبەی دەوام ناکەن و هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادەن تا هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، هەر هاوڵاتییەک بۆ بەیانی ٢٦ی حوزەیران نۆرەی ئەلیکترۆنی کردووە، پێویستە تا رۆژی یەکشەممە ٢٩ی حوزەیران چاوەڕێبکات.

وتیشی، لە سبەینێوە دەوامیان نییە و هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادەن تا هەفتەی داهاتوو، نۆرەی هاوڵاتییان دەگوازرێتەوە بۆ رۆژی یەکشەممە.

دەشڵێت، گۆڕانکاری و گواستنەوەی مامەڵەکان بۆ رۆژی یەکشەممە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارەی کە بەیانی پێنجشەممە پشووە و دەوام ناکرێت.













گەلەری