PM:05:55:25/06/2025
2472 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه تێیدا سوكایه‌تی به ژنێکی به‌ساڵاچوو ده‌كرێت، بۆ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه گیراوەتەبەر كه ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یەکدا لەبارەی گرته ڤیدیۆیه‌ك کە له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوەتەوە و تیایدا كه‌سێكی هه‌رزه‌كار كه ته‌مه‌نی خوار ١٨ ساڵە، گاڵته و سووکایەتی به ژنێکی به‌ساڵاچوو دەکات.
وتیشی،
مێژووی تۆماركردنی گرته ڤیدیۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دووساڵ به‌ر له ئێستا
و کەسەکە لەم دواییانە گرته ڤیدیۆکەی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردووەته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەلایەن هێزەکانیانەوە ده‌ستیان
به ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كرادووە و رێكاری یاسای به‌رامبه‌ر
ئەو کەسە دەگیرێتەبەر کە ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە.