دەستەی نیشتمانی عێراق بۆ چاودێری ئەتۆمی دەڵێت، دوای هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، هیچ پیسبوونێکی هەوایان بە تیشکی ئەتۆمی لە عێراقدا تۆمار نەکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فازڵ حاوی مەزبان، دەستەی نیشتمانی عێراق بۆ چاودێری ئەتۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجی وتی، تیمەکانی فریاکەوتنی چاودێری پێشهاتەکانیان کردووە سات بە سات بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی ناوەندی فریاکەوتن بۆ تیشکدانەوەی ئەتۆمییەکان.
وتیشی، هەموو ئەگەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەرکراوە و خراوەنتە بەردەم سەرۆکی حکومەتی عێراق،
بە روونی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە بە بڵاوکردنەوەی لێدوانی دڵنیاکەرەوە لە رێگەی
دەزگاکانی راگەیاندن.
باسی
لەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە ورد بوون، هیچ پیسبوونێکی تیشکی
ئەتۆمی لە ئەنجامی هێرشە سەربازییەکاندا تۆمار نەکراوە.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، لە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەمریکا هێرشی کردە سەر سێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ،
نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران و دەنگۆی ئەوە هەبوو کە تیشکی ئەتۆمی بڵاوبووەتەوە.