سەردێڕ:

ماسیگرێک بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدا

PM:04:13:25/06/2025

1276 جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری چۆمان کەسێک لەکاتی راوەماسی بەر تەزووی کارەبا کەوت و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک کە بە مەبەستی راوەماسی روویکردووەتە رووباری ناو کێلەکان لە سنووری چۆمان، بەهۆی بەکارهێنانی تەزووی کارەبا بۆ راوەماسی گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە وتیشی، هاوڵاتییەکە دانیشتووی خەلیفانە و لەدایک بوی ساڵی ١٩٩٤ـە، لەگەڵ دوو هاوڕێی بۆ راوەماسی رۆیشتووە.

باسی لەوەشکرد، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەی لەناو رووبارەکە هێنرایەدەرەوە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی کرا.

داواش لە هاولاتیان دەکات، لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان، دوور بکەونەوە لە بەکارهێنانی تەزووی کارەبا لە کاتی راوەماسیدا.

 













گەلەری