PM:03:27:25/06/2025
21776 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی شەش بە ٢٤٢ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دیاریکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی وتی، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبا بۆ ئەم مانگە بە ٢٤٢ دینار دیاریکرد.
باسی
لەوەشکرد، بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای
نیشتمانییان نییە نرخی كیلۆواتیان ٢٢٦ دینارە دەبێت.
وتیشی،
پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە،
بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.