سەردێڕ:

کۆمسیۆن لە بارەی درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی کاندیدەکان بڕیاریدا

PM:02:37:25/06/2025

1012 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ماوەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان درێژناکرێتەوە و سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ خۆ تۆمارکردن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، ماوەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان درێژناکرێتەوە و سبەینێ ٦ـی حوزەیران کۆتا وادە دەبێت بۆ خۆ تۆمارکردن.

هاوکات، دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا وادەی وەرگرتنی داواكاری تۆماركردنی كاندیدەكان بۆ ماوەی سێ رۆژ درێژبکاتەوە و وتیشی، وادەکەی تا ٢٦ـی ئەم مانگە درێژكراوەتەوە و ئەمە کۆتا وادەی درێژکردنەوەیە و ناتوانرێت لەوەزیاتر درێژبکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە ١١ـی تشرینی دووەمدا ئەنجام دەدرێت كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌.













گەلەری