دوای ٥٥ رۆژ لە دابەشنەکردنی مووچە و چاوەڕوانیی مووچەخۆران، لەبری بڕیاری دابەشکردنی مووچە، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەم رۆژانەدا شاندێک لەسەر مووچە لە بەغداوە دەگەنە هەرێم و هیوادارن لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن و مووچە دابەش بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێک لەسەر مووچە لە بەغداوە دەگەنە هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد،نابێت
مووچە تێکەڵی هیچ کێشەیەک بکرێت واز لە مافە دەستورییەکان ناهێنن و لەم رۆژانەدا
شاندێک لەسەر مووچە لە بەغداوە دەگەنە هەرێم.
وتیشی، ئەوەی لە بەغدا پێی دەڵێن تەوتین لای ئێمە
هەژماری منە هەولێر و دهۆک تەواو بووە و سلێمانی لە کاتێکی زۆر نزیکدا تەواو دەبن
و هیواداریشن هەموو عێراق چاو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی راگیرانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، بە
بڕی زیاتر لە ٢٥ ملیار دۆلار زیان بە ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووە و
بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، پێویستە رێککەوتن لەگەڵ هەموو
لایەنەکان بکرێت، بەتایبەت کۆمپانیاکان.
لەبارەی
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت وتی، لەسەر بەرنامەى کابینەى نوێ لەگەڵ یەکێتى
رێککەوتووین و هیچ کێشەیان نییە و لەچەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.