سەردێڕ:

ئاماری کوژراو و بریندارانی شەڕی ١٢ رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل بڵاوکرایەوە

AM:11:16:25/06/2025

2124 جار خوێندراوەتەوە

لە شەڕی ١٢ رۆژەی ئێران و ئیسرائیلدا، لە هەردوو وڵات نزیکەی ٦٣٩ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥ هەزار و ٥٧٢ کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، لە شەڕی ١٢ رۆژەی ئیسرائیل و ئێراندا، ٢٩ ئیسرائیلی کوژراون و ٨٧٢ کەسیش برینداربوون، میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، ٦١٠ کەس لە ئێران کوژراون و زیاتر لە ٤ هەزار و ٧٠٠ کەسیش برینداربوون.

کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی وتیشی، لە ماوەی هێرشەکاندا، ٣١ هەزار باڵاخانە و خانوو زیانایان پێگەیشتووە و چوار هەزار ئۆتۆمبێل تێکشکاون و ئێران ٥٩١ موشەکی بالیستی بۆ ئیسرائیل هاویشتووە ٦٧ موشەکیان توانا بەرگرییەكانی ئیسرائیلی تێپەڕاندووە و لەناو شارەكان كەوتوونەتە خوارەوە.

هاوکات، بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران كە دوێنێ‌ بڵاویکردووەتەوە، ئەو شەڕەی ئیسرائیل لە ١٣ـی حوزەیران دژی ئێران دەستیپێکرد، لانیکەم ٦١٠ کەس كوژراون و زیاتر لە ٤ هەزار و ٧٠٠ کەسیش برینداربوون.













گەلەری