سەردێڕ:

لە نێوان تورکیا و عێراقدا گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکاتەوە

AM:11:05:25/06/2025

1152 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە دەڵێت، گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە ئەنقەرەوە بۆ کەرکوک و بەغدا دەستپیدەکاتەوە و دەشڵیت، کار دەکەن بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتەکانی چوون و هاتنەوەش دەستپێبکاتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە وتی، گەشتەکان بە هەماهەنگیی نوسینگەى هێڵى ئاسمانیی عێراق لە ئەنقەرە و بە فڕۆکەى عێراقى دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کار دەکەن بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتەکانی چوون و هاتنەوەش بگرێتەوە، دواتریش خشتەى گەشتەکان بڵاودەکرێنەوە.

هەروەها، باڵیۆزخانەکە داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە دەیانەوێت گەشت بۆ عێراق بکەن، تکتى گەشت ببڕن یان دڵنیاببنەوە لە دەستبەسەردا گرتنی کورسییەکانیان لە رێگەی سەردانى نوسینگەى هێڵى ئاسمانیی عێراق لە ئەنقەرە.













گەلەری