سەردێڕ:

ترەمپ: ئێستا چین دەتوانێت نەوتی ئێران بکڕێت

PM:11:57:24/06/2025

2592 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە پێشهاتێکی نوێدا دەڵێت، ئێستا وڵاتی چین دەتوانێت بەردەوامبێت لە کڕینی نەوتی ئێران.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسیویەتی، چین ئێستا دەتوانێت بەردەوامبێت لە کڕینی نەوتی ئێران، هیوادارن چین بەشێکی زۆری نەوتی ئەمریکاش بکڕێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، شانازییەکی گەورە دەبێت بۆ ئەوان ئەگەر چین بەشێکی زۆری نەوتی ئەمریکا بکڕێت.

ترەمپ ئەو پۆستەی لەکاتێکدا کرد، گەشت دەکات بۆ هۆڵەندا تاوەکو لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە بەشداری لە لوتکەی ناتۆ بکات.

 

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای ١٢ رۆژ لە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، داواجار ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات لەلایەن ترەمپ راگەیاندرا و داوایکرد هەردوولا پێیەوە پابەندبن.


 

 

 













گەلەری