PM:11:02:24/06/2025
15796 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا لەسبەینێوە دەست بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بکرێت و گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بکرێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوەی بڵاویکردەوە، لەژێر چاودێری رەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق لەسبەی چوارشەممەوە بەچەند قۆناغێک سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لەعێراق ئاسایی دەکرێنەوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، سەرەتا گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بەسڕە
دەستپێدەکەنەوە، دواتر لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
باس لەوەشکراوە،
لەماوەی ١٢ رۆژی رابردوودا و بەتایبەت دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و
ئیسرائیل، توانرا زیاتر لە ٩٠ گەشتی ئاسمانی لەفڕۆکەخانەی بەسڕەوە ئەنجام بدرێت و ٢٤
هەزار و ٩٠٠ هاوڵاتی عێراقی بگەڕێنرێتەوە عێراق، کە بۆ گەشتکردن روویان لەدەرەوە
کردبوو.