PM:10:41:24/06/2025
1148 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی سۆران دهڵێت، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون له ناوهندى سۆران سێ نۆرینگه و تاقیگهیهكیان داخستووه، هۆكارهكهشیان بوونى دهرمانى قاچاغ و بێمۆڵهتى و كاركردنیان بووه پێچهوانهى رێنماییهكان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بڵاویکردەوە، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشــــــتی تەندروســــــتی سۆران بە هاوبەشی لەگەل قائیمەقامیەتی سۆران ،بەڕێوەبەرایەتی KMCA، سەندیـــكای دەرمانسازان، ئاسایشی سۆران و نوێنەری داواکاری گشتی سەردانی دەرمانخانە و نورینگە و تاقیگەکانی قەزای سۆرانیان کرد.
ئاماژه بهوهكراوه،
لهو بهسهركردنهوانهیاندا دوو نۆرینگەیان بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەندنەبوون بە رێنمایی وەزارەتی تەندروستی و هەندێک دەرمانی قاچاغیش دەستیان بەسەردا گیرا و رێکاری
یاسای بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.
باس لەوەشکراوە، لیژنهكه
نۆرینگەیهكی دیكهى پزیشکیان داخستووه، بێ ناونیشان بووه، ئهوهش
جێبەجێنەکردنی رێنمای وەزارەتی تەندروستی و پابەند نەبوون بە رێنمای سەندیکای
کارمەندانی تەندروستییه.