سەردێڕ:

سودانی بڕیاری بۆ خەرجکردنی دوو ترلیۆن دینار دەرکرد

PM:10:11:24/06/2025

2816 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ پەسەندکردنی خشتەی شایستەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی وەزارەتەکان و تێیدا خشتەی کۆتایی بۆ پێدانی دوو ترلیۆن دینار پەسەندکرا، لەو بڕەش نزیكەی ترلیۆن و نیوێكی بۆ پارێزگاکانە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ پەسەندکردنی خشتەی شایستەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی وەزارەتەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە وردەکارییە بنچینەییەکانی پڕۆژەکان کرا، هەروەها خشتەی کۆتایی بۆ تەرخانکردنی دوو ترلیۆن دینار پەسەندکرا بۆ پڕۆژەکانی پلانی وەبەرهێنانی وەزارەتەکان، بەگوێرەی ئەو بڕیارەی کە پەیوەستە بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ٢٢ ئەمساڵدا دەرچوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، نزیكەی ترلیۆن و نیوێكی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگاکان دابینکرا و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانانی راسپارد پەلە بکەن لە رێکارەکانی دارایی و خەرجکردن.

 













گەلەری