PM:07:04:24/06/2025
1196 جار خوێندراوەتەوە
تیمێکی ئێن ئاڕ تی لە لایەن هێزێکی یەکێتییەوە دەستگیرکران و ماوەی شەش کاتژمێر دەستبەسەر کران، دواتر لەژێر فشاردا تیمەکەی ئێن ئاڕ تی ئازادکران.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، تیمێکی ئێن ئاڕ تی لە لایەن هێزێکی یەکێتیەوە دەستگیرکران، لە کاتێکدا تیمەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتێک بوون لەسەر گوزەرانی خەڵک و بازاڕ لە سلێمانی.
دوای دەستبەسەرکردنی تیمەکەی ئێن ئاڕ تی
لەلایەن ئەو هێزەی یەکێتییەوە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر، لەژێر فشاردا تیمەکەی ئێن ئاڕ
تی ئازاد کران.
هاوکات لەسەر دەستگیرکردنی تیمەکەی ئێن ئاڕ تییش،
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، پشتگیری لە کاری
پیشەیی رۆژنامەوانی و ئازادی رادەربڕین دەکەن و بەپێی یاسای رۆژنامەگەری نابێت رۆژنامەنووس لەکاتی کاری رۆژنامەوانی دەستگیر بکرێت یان رێگری لێ بکرێت.