PM:06:27:24/06/2025
1912 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆك كۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ گفتوگۆ و دانووستان دەردەبڕێت و دەڵێت،"بەشداری راستەوخۆی ئەمریكا لە شەڕەکە ناچاری کردین هەڵوێستمان هەبێت".
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بڵاویکردەوە، ئامادەین بۆ گفتوگۆ و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی ئێران لەسەر مێزی دانوستان، بەڵام ئێران دەستبەرداری مافی رەوای خۆی نابێت.
سەرۆک کۆماری
ئێران وتیشی، ئەگەر ئیسڕائیل ئاگربەست پێشێل نەكات ئەوا ئێران پابەند دەبێت.
باسی لەوەشکرد،
"بەشداری راستەوخۆی ئەمریكا لە شەڕی ئێران ناچار بە وەڵامی كردین”.
هاوکات، فاتیمە
موهاجیرانی، وتەبێژی حكومەتی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، بە خۆڕاگری و یەكگرتوویی گەلی
ئێران، ئەم رۆژە سەختانە تێدەپەڕن و حکومەتی ئێران باوەڕ و خۆڕاگری گەلی ئێران بەرزدەنرخێنێت و بەرگری لێدەكات.