نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم دوای ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل رووی لە دابەزین کرد و بەراورد بە دوێنی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزینی تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی دۆلار دوای دێت شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا رایگەیاند، "ئێران و ئیسرائیل بە ئاگربەست رازی بوون."
نرخی دراوە جیهانیەکان بەرامبەر دینار بەم شێوەیەیە:
نرخی ١٠٠ یۆرۆ
بەرامبەر بە ١٦٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ پاوەن
بەرامبەر بە ١٩٠ هەزار دینارە.
نرخی هەزار
کرۆنی سویدی بەرامبەر بە ١٢٣هەزار دینارە.
نرخی هەزار
کرۆنی نەرویجی بەرامبەر بە ١١١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی یەک ملیۆن
تمەن بەرامبەر بە ١٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە
نرخی دراوە جیهانیەکان بەرامبەر دۆلار:
نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەنە.
نرخی ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١١٣ دۆلارە.
نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٣٢ دۆلارە.
نرخی هەزار کرۆنی سویدی بەرامبەر بە ٨٦ هەزار دۆلارە.
نرخی هەزار کرۆنی نەرویجی بەرامبەر بە ٧٩ دۆلارە.
نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار لیرەی