سەردێڕ:

سكرتێر و ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان هه‌ڵبژێردران

PM:05:14:24/06/2025

2752 جار خوێندراوەتەوە

لەكۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، ئەبو كاروان لەجێگه‌ى کاوە مەحمود بەسكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردراو هیوا عومەر بەجێگری سكرتێر دیاریكرا.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥‌، لەكۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، ئەبو كاروان وه‌ك سكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردراو هیوا عومەر بەجێگری دیاریكران.

لەكۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردرا كه‌ بریتین له‌(سوبحی مەهدی، هۆگر چەتۆ، بابا عەلی، نیعمەت هەڵەبجەیی‌ و رێبەر ئامێدی).

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئه‌و حزبه‌ لەیەکەم کۆنگرەی حزبی شیوعیی عێراقدا لەساڵی ١٩٤٥ـدا بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی نەتەوەیی، بەناوی لقی کوردی حزبی شیوعیی عێراق راگەیەنراوەو مافی دانانی بەرنامە و په‌یڕەوی ناوخۆی پێدراوە، پاشان بوو بەلقی کوردستان.













گەلەری