سایلۆی سلێمانی دەڵێت، جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی بەکرەجۆ سبەی چوار شەمە دەتوانن سەردانی سایلۆی سلێمانی بکەن بە مەبەستی رادەستکردنی گەنمەکانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سایلۆی سلێمانی وتی، ئاگاداری جوتیارانی سنوری بەشی کشتوکاڵی بەکرەجۆ دەکەن سبەی چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیران دەتوانن سەردانیان بکەن و گەنمەکانیان رادەست کەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، یەکشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سایلۆی سلێمانی
بڵاویکردەوە، کە ئاگاداری جوتیارانی خەلەکان و خدران و دوکان دەکەنەوە سبەینێ
دەتوانن گەنمەکانیان رادەستبکەن.
هەروەها، لە سایلۆکاندا
نرخی تەنێک گەنمی بەراو بە ٨٥٠ هەزار و تەنێک گەنمی دێمیش بە ٨٠٠ هەزار دینار
دیاریکراوە و پشکی پارێزگای سلێمانیش بۆ وەرگرتنی گەنم بە ١٤٥ هەزار تەن
دیاریکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
پێشتریشبەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی بە ئێن ئاڕ تی
وت، وەرگرتنی گەنم تا مانگێک بەردەوام دەبێت و ئەگەر پێویستیش بکات وادەکەی درێژ
دەکرێتەوە.